بەشداری چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری پاوە و هەورامان،
لە مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی خاڵۆ حسەین کۆکەن لە شاری بانەوڕێ / داود غەفاری

بەشداری چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری پاوە و هەورامان، لە مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی خاڵۆ حسەین کۆکەن لە شاری بانەوڕێ / داود غەفاری

بەشداری چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری پاوە و هەورامان، لە مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی خاڵۆ حسەین کۆکەن لە شاری بانەوڕێ

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەری دەنگی بانەوڕێ؛ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۶ی کوردی، کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی پاوە و هەورامان، بەشداریان لە مەراسیمی پرسەی خاڵۆ حسەین کۆکەن لە شاری بانەوڕێ کرد. لەو مەراسیمەدا، کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شار و گوندەکانی ناوچەی هەورامان بەشدار بوون، چەندین کەسایەتی فەرهەنگی ئەدەبی و ئایینی، لە چەندین وتەی جیاجیادا، باسیان لە زەحمەت و ماندوو بوونەکانی خاڵۆ حوسێن کرد کە بە چ هێز و توانایەکی لەڕادەبەدەرەوە توانیویەتی سامانێکی نیشتمانی و گەشتیاری لە دڵی تەوەنە ڕەقەکانی شاهۆی سەربەرزدا (گوندی مەیگۆڕێ)، بخۆڵقێنێت.

لە بەشێکی مەراسیمەکەدا، موختار هەدایەتی وەک یەک لە چالاکانی فەرهەنگی لە کورتەباسێکدا، باسی لە کەسایەتی خاڵۆ حوسێن کرد و وەک ڕەخنە و گلەیی پەرژایە سەر جۆری ئەسپەردەکردنەکەی خاڵۆ و دەقاودەق وەسیەتەکەیان جێبەجێ نەکردوە و وەک چۆن لە حەیاتیدا، کەمتەرخەمی لەگەڵ کرا، لە کاتی مردن و ئەسپەردەکردنەکەیشیدا، هەروا کەمتەرخەمی پێکرا. پاشان داود غەفاری بەنوێنەرایەتی چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری پاوە و هەورامان، دەقی پەیامی پرسە و سەرەخۆشی چالاکانی خوێندەوە و ڕێزی لە کەسایەتی بەرزی ئەو بەرزەفڕە گرت.

زۆر بەداخەوە خاڵۆ حوسێن کۆکەن کەسایەتی ناودار و هۆنەرمەندی کۆکەن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۶ی کوردی کۆچی دوایی کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری پاوە و هەورامانە بۆ کۆچی دوایی خاڵۆ حسەین کۆکەن.

گەڕانەوە بۆ لای خودا

نامرن، ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین!

بەداخێکی گــرانەوە هـەواڵی کۆچی دوایی حەزرەتــە بەرزەفــڕە دڵ پڕ لە عەزرەت و تاســـەکەی نیشتمـــان و مەیگۆڕێ نووســـەکەی هـەورامـــانی کـەونارا، جەنابی «خــاڵــۆ حــوسـێــن کــۆکــەن»، ڕادەگەیەنیــن و وێـــــڕای بەرز نرخانــدنی زەحمــەتە بە پیتــەکانی و سامـــانە نیشتمــانی و نەتەوەییەکەی، لە ناخی دڵی پڕلە کوڵمـــانەوە، بە هـــەزاران سڵاوی ئەمەک و وەفـــا و حــۆرمــەت بۆ دڵە گـــەورە کوردانەکەی دەنێـــرین و لە بەرامبــــەر شکۆ و مەزنایــەتیدا، سـەری ڕێز و خۆشـــەویستی دادەنوێنیــن و سەرەخۆشی لە خۆمــــان و لە دایکی نیشتمـــان و سەرجەم گەلی کــورد و خەڵکی ناوچەکە بە تایبەتی و ئۆگرانی ئەو زاتە دەکەین و بەهەشتێک لە حەسانەوە و نەمــــری و ئازادی بۆ ئەو حــەزرەتــە، بە ئاوات دەخوازیـــن!

دڵنیــاین، لە مەیدان و سەرشەقامانی شار و گوندان، خاڵۆ حوسێن پەیکەرەیەک دەبێت لە شانـــازی و بەرخــۆدان و هــەرواش نیشتمـــاندۆستــان و نیشتمــانپارێــــزان، «تەلارە مێژووییـــەکەی مەیگــۆڕێ» وەک بیلبیلــەی چاو دەپارێـــزن و دەیکەنەوە جێ نزرگــــە و مۆنۆمێنتێک لە حەزرەتی ساز دەکەن، کە هەتای نیشتمـــان بە نەمــری دەمێنێتـــەوە یادەوەری و دەنگی تەقــەی تێشەکــەی و ســـۆی زامـــە شەقارشـەقارەکانی دەستی، مەدرەسەیەک دەبن لە ئەزموون و تێکۆشان، بۆ بەرەکانی دواتر.

دەستەی چالاکانی فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆشنبیری پاوە و هـــەورامـــــان
۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۶ی کوردی